دوای هەڕەشەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئازاد نەکردنی بارمتەکان لە لایەن حەماسەوە، گروپی چەکداری حەماس رایانگەیاند، پابەندن بە جێبەجێکردنی ئاگربەست بە مەرجێک ئیسرائیلیش پێوەی پابەندبن و بەردەوام بن.
ئەمرۆ پێنجشەممە ١٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا پابه‌ندبوونی خۆی به ئاگربه‌ست دووپات كردووه‌ته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی ئیسرائیلیش به هه‌مان شێوه پابه‌ند بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بەردەوامن له هه‌ڵوێستی پێشوویان به‌رامبەر به ئاگربه‌ست به‌و
شێوه‌یه‌ی واژۆیان له‌سه‌ر كردووه و پێی رازی بوون به‌تایبه‌تی بۆ ئاڵوگۆڕی
بارمته و زیندانییه‌كان به گوێرەی خشته و كاتی دیاریكراو.
باسی له‌وه‌شکردووه، گفتوگۆكانی قاهیره بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه
و جێبه‌جێكردنی ته‌واوی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كه به شێوه‌یه‌كی باش
بەرێوە دەچن.
ئەو راگەیەندراوەی حەماس لە کاتێکدایە، بینیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
رۆژی رابردوو رایگەیاند، ئه‌گه‌ر حه‌ماس پابه‌ندی ئازادكردنی بارمته‌كان نه‌بێت هێرشێكی
توند ده‌كه‌نه سه‌ر غه‌ززه و زه‌مینه بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی
چۆڵكردنی كه‌رته‌كه له دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌ڕه‌خسێت.