سەردێڕ:

کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی لەگەڵ کەشتییەکی بازرگانی پێکیاندا دا

PM:08:09:13/02/2025

2072 جار خوێندراوەتەوە

هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند، کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی لە جۆری 'هاری ترومان' لەگەڵ کەشتییەکی بازرگانی لە نزیک میسر پێکییاندا دا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥، هێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاند، "کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی ئەمریکا هیچ زیانێکی گەورەی پێنەگەیشتووە و هیچ بریندارێکیش تۆمار نەکراوە.

هاوکات، رۆژی ٧ـی شوبات، ماڵپەڕی ،یۆ ئێس ئێن وای نیوز کە سەر بە دامەزراوەی دەریایی ئەمریکایە، لە زاری بەرپرسێکی هێزی دەریایی ئەمریکاوە پشتڕاستی کردەوە کە کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکە رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو کەناڵی سوێزی تێپەڕاندووە.

ئەوەش لە کاتیکدایە، لە ماوەی زیاتر ساڵێکدا ئەمە سێیەم جارە ئەمریکا بەبێ کەشتی فڕۆکەهەڵگر دەریای سوور بەجێدەهێڵێتو دوایین جار لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بوو، کاتێک گروپی کەشتی فڕۆکە هەڵگر "ئەبراهام لینکۆڵن” رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان بەجێهێشت. چوار فڕۆکەی تێکدەر بوونی ئەمریکایان لە دەریای سووردا پاراست تا هاتنی گروپی کەشتی فڕۆکە هەڵگری "هاری ئێس ترومان".

 













گەلەری

‌بەپەلە