PM:05:51:13/02/2025
1732 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هیچ رێككه‌وتنێكی نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ به‌بێ ئۆكرانیا قبوڵ ناكات.
ئەمڕۆ پێنچشەممە ١٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ڤۆڵۆدمیر زیلێنسكی، سەرۆکی ئۆکرانیا پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند، پێویسته ئۆكرانیا له هه‌ر دانوستانێكدا ئاماده‌بێت بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی نێوان روسیا و ئەو وڵاتە.
جه‌ختیكرده‌وه
كه په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پوتنی
سەرۆکی روسیا نیشانه‌ی گۆڕانكاری له پێشینەکانی واشنتۆن نییه و راشیگه‌یاند، ئەنجامدانی
به‌و په‌یوه‌ندییه دڵخۆشکەر نییە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،
تره‌مپ باسی په‌یوه‌ندیكردنی ئۆكرانیای نه‌كردووه بۆ ناتۆ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
ده‌زانێت كه ئه‌مه‌ی ناوێت.
ده‌شڵێت، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتی بانگه‌وازه‌كه‌یان پێكه‌وه پرسی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌خسته‌ڕوو.