AM:09:35:13/02/2025
1300 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، دوای سەردانێکی بۆ ئەڵمانیا، گەشت بکات بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەراست و بەشێکی سەردانەکەشی تایبەت دەبێت بە پرسی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی شەڕی غەززە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بلاویکردەوە، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا و بەشداریی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپی حەوتیش دەکات و پەیام و سیاسەتی نوێی وڵاتەکەی بە هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی ئەمەریکا دەگەیەنێت.
لەبارەی سەردانەکەوە ئەوە خراوەتەروو، ڕوبیۆ
بە گەشتێکی چوار ڕۆژە لە ١٥ تا ١٨ی شوبات، سەردانی ئیسرائیل و سعوودییە و ئیمارات
دەکات.
هاوکات، لەبارەی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست، ئاماژە بەوەکراوە،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گفتووگۆکانی تایبەت دەبێت بە
ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکانی دەستی حەماس و جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی
ئاگربەستی شەڕی غەززە.