نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩١٨ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٣٣ دۆلار و ٣٠ بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، لەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوەیە و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.
هاوکات، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم دووبارە بەرزبووەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، دووشەممەی رابردوو پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو
بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ
متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.
هەرچەندە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ پاڵپشتیکردنە لە بەرهەمی ناوخۆ، بەڵام
بە ئەگەری زۆرەوە سەپاندنی پێناسی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە، بێ وەڵام نامێنێتەوە
لەلایەن هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم
شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٢٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦١٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٤٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٠٦ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦١٧ هەزار دینارە.