AM:08:18:13/02/2025
1192 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار و ٢٩ سەنت دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٠ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار و ٦٣ سەنت دابەزی هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.
هاوکات، دابەزینی نرخی
نەوت دوای دەستبەکار بوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دێت کە لە دوای دەستبەکار
بوونی رۆژ بە رۆژ نرخی نەوت رووی لە دابەزینە.
ترامپ هەفتەی رابردوو سەپاندنی باجی٪٢٥ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا
و ٪١٠ی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست، تا ١ی ئادار، کە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە
دەکات.