سەردێڕ:

توێژینەوەیەک مەترسی کێشانی نێرگەلە ئاشکرا دەکات

AM:12:01:13/02/2025

5228 جار خوێندراوەتەوە

کێشانی نێرگەلە بڵاوبوونەوەی هەوکردن لە جەستەدا زیاد دەکات و کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات.


لە توێژینەوەیەکی پرۆفیسۆر ڤلادیمێر چولانۆڤدا پسپۆڕی نەخۆشییە گوازراوەکان ئاماژە بەوەدەکات کە نێرگەلە ژینگەیەکی نایابە بۆ گەشەکردنی بەکتریا و ڤایرۆسەکان.

جگە لەوەش دوکەڵەکەی کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان دروست دەکات و بەرگری جەستە لاواز دەکات وا دەکات سییەکان زیاتر ئامادەبن بۆ تووشبوون بە هەوکردن و نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەرکەوتنی بەردەوامی کۆئەندامی هەناسەدان بە دوکەڵی نێرگەلە دەبێتە هۆی لاوازبوونی سییەکان ئەمەش وادەکات سییەکان زیاتر تووشی هەوکردن ببن، بەتایبەتی ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر بکێشرێت، دەبێتە ژینگەیەکی نایاب بۆ گەشەکردنی بەکتریا و ڤایرۆسەکان کاتێک دوکەڵی نێرگەلە هەڵدەمژرێت ئەم وردە زیندەوەرانە دەچنە ناو کۆئەندامی هەناسەدانەوە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان"

باسیشی لەوە کردووە بەکارهێنانی دەمێکی هاوبەش لەکاتی کێشانی نێرگەلەدا دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ماددە نەخۆشخوازەکانی هەندێک نەخۆشی.

بە وتەی ناوبراو، دوکەڵی نێرگەلە هەمان ئەو ماددە ژەهراویانەی تێدایە کە لە دوکەڵی جگەرەدا هەن، لەوانە نیکۆتین، قەترە، کانزا قورسەکان و ماددە شێرپەنجەییەکان کە هەموو ئەمانە زیان بە جەستە دەگەیەنێت.













گەلەری

‌بەپەلە