سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا كردووه. ده‌شڵێت، پرس و بابەتی ئاشتییان خستووه‌ته به‌ر باس و گفتوگۆ.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیی به ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا كردووه و نزیکەی کاتژمێرێک تاوتوێی ده‌رفه‌ته‌كانی به‌رده‌م ئاشتیی له‌و وڵاته كردووه.
سەرۆکی
ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی ئۆکرانیا کەسێکە کە ئاشتی دەوێت.
لەلایەکی
دیکەوە سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، له‌گه‌ڵ تره‌مپ رێك كه‌وتوون له داهاتوودا په‌یوه‌ندیی زیاتریان هه‌بێت
و چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش بكه‌ن.
سەرۆکی ئۆکرانیا باسی لەوەشکرد، تره‌مپ هه‌ندێك
ورده‌كاریی له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پوتین بۆ باس كردووه.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
ئەمڕۆ ترەمپ رایگەیاندبوو، پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ پوتین، سەرۆکی روسیا
ئەنجامداوە و باسیان لە کۆتایی هێنانی شەڕ کردووە لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا.