PM:09:10:12/02/2025
8124 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی روسیا نزیکەی کاتژمێرێک بە تەلەفۆن لەبارەی ئۆکرانیاوە گفتوگۆیان کردووە. دەشڵێت، "لەگەڵ پوتین رێککەوتین دەستبەجێ لەبارەی ئۆکرانیا دەست بە گفتوگۆ بکەین".
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی، تروس سۆشیال بڵاویکردەوە، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی روسیا، "گفتوگۆیەکی بەرهەمداریان کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندیی بە ڤۆلۆدیمیر زیلینیسکی،
سەرۆکی ئۆکرانیا دەکات و "لەبارەی گفتوگۆکانمان لەگەڵ پوتین ئاگاداری دەکەمەوە."
ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ پوتین"رێککەوتین لەسەر
کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بۆ وەستاندنی مردنی ملیۆنان کەس".
وتیشی، لەگەڵ پوتین هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کاتی
ئەوە هاتووە بەیەکەوە کار بکەن و سەردانی وڵاتەکانی یەکتر بکەن.