سەردێڕ:

سەرۆکی میسڕ رەتیدەکاتەوە سەردانی ئەمریکا بکات

PM:06:24:12/02/2025

2052 جار خوێندراوەتەوە

دوای سەردانەکەی شا عەبدوڵلای دووەم، شای ئوردن بۆ کۆشکی سپی، سەرۆکی میسر رەتی کردووتەوە سەردانی ئەمریکا بکات و گفتوگۆ بکات لە بارەی بابەتی گواستنەوەی دانیشتوانی غەززە بۆ میسڕ.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بلاویکردەوە، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، رەتی کردووەتەوە سەردانی ئەمریکا بکات، ئەگەر پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ راگواستنی خەڵکی فەڵەستین لە گفتوگۆیەکاندا بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆناڵد ترەمپ، لەسەرەتای ئەم مانگە بانگێشتنامەی بۆ سیسی ناردووە بۆ ئەوەی سەردانی کۆشکی سپی بکات، بەڵام وادەی سەردانەکە دیاری نەکراوە.

لە ئێستاشدا سەرۆکایەتیی میسر و وەزارەتی دەرەوەی میسر، تا ئێستا وەڵامی بانگێشتنامەکەی سەرۆکی ئەمریکایان نەداوەتەوە.

رەت کردنەوەی سەرۆکی میسر بۆ  سەردانی واشنتۆن، دوا بەدوای سەردانەکەی  شا عەبدوڵای دووەم، شای ئوردن دێت بۆ کۆشکی سپی، کە بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز، شا عەبدوڵا، لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، وتی، وڵاتەکەی ئامادەیە دوو هەزار منداڵی غەززە وەربگرێت کە تووشبووی شێرپەنجەبن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر ترەمپ، پێشنیازی خۆی بۆ کەرتی غەززە خستووەتە ڕوو، کە بریتییە لە راگواستنی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بۆ میسر و ئوردن، پێش ئەوەی دووبارە ئاوەدانی بکاتەوە و ئەمەریکا خاوەندارییەتی بکات.













گەلەری