کۆشکی کریملن رایگه‌یاند، سه‌رۆكی روسیا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتی سوریا ئه‌نجامداوه و باسیان لە دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری سوریا کردووە. دەشڵێت، سەرۆکی روسیا پشتیوانی یەکپارچەی و ئاشتی سوریا دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا (كرێملن) له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه و رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا لەگەڵ ئەحمەد شه‌رع، سەرۆک کۆماری سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر، پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و ڤلادیمێر پوتین، جەختی کردەوە، لە ئاماده‌یی به‌رده‌وامی روسیا بۆ یارمه‌تیدانی باشتركردنی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری سوریا و پێشكه‌شكردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی.
ئاماژه
به‌وه‌شكراوه، پوتین و شه‌رع چه‌ند بابه‌تێكی به‌په‌له‌یان تاوتوێ كردووه كه په‌یوه‌ندییان
به هاوكاریی كرده‌یی له بواره‌كانی بازرگانی، ئابووری، په‌روه‌رده‌یی و بواره‌كانی
دیكه‌دا هه‌یه، به له‌به‌رچاوگرتنی گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه له دیمه‌شق كه له‌لایه‌ن
شاندی نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی روسیا له دیمه‌شق به‌ڕێوه‌چوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پوتین هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌حمه‌د
شه‌رع خواستووە بە له به‌رچاوگرتنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه له‌به‌رده‌م سه‌ركردایه‌تی
نوێی وڵاته‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی سوریا، كه روسیا له مێژوودا په‌یوه‌ندی
دۆستانه و هاوكاریی هاوكاریی هاوبه‌ش به قازانجی هه‌ردوولا له‌گه‌ڵیاندا هه‌بووه.
كرێملن باسی له‌وه‌شكردوه، پوتین و شه‌رع رێككه‌وتنیان
كرد له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌مجۆره په‌یوه‌ندییه سودبەخشانە بۆ دانانی كارنامه‌یه‌كی
فراوان بۆ په‌ره‌پێدانی هاوكاری دوولایه‌نه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی
نێوان هه‌ردوولا بنیادنه‌ر و بازرگانی و ده‌وڵه‌مه‌ند بوو به ناوه‌ڕۆك.