زۆر کەس کاتێک توشی هەڵامەت دەبن پەنا بۆ بەکارهێنانی قەترەی لووت دەبەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بەڵام ئالوودەبوون بەو قەترانە دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستیی گەورە.
زۆر کەس کاتێک توشی هەڵامەت دەبن پەنا بۆ بەکارهێنانی قەترەی لووت دەبەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بەڵام ئالوودەبوون بەو قەترانە دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستیی گەورە.
پزیشکی لووت و قورگ ئیلێنا نۆڤۆزیلۆڤا سێ ڕێگا پێشنیار دەکات بۆ ڕزگاربوون لە ئالوودەبوون بە قەترەی لووت، بەم شێوەیە :
١. لە حاڵەتە زۆر پێویستییەکاندا قەترەی لووت بەکاربهێنە.
٢. وردە وردە بەکارهێنانی ئەم قەترانە کەمبکەرەوە پاشان بە تەواوی بەکارهێنانیان بوەستێنە.
٣. قەترە بەهێزەکان بگۆڕە بە قەترەی تر وەک قەترەی منداڵان و بەم شێوەیەش وردە وردە پشتبەستنی کەسەکە بە دەرمانەکە کەمدەبێتەوە
ئەو پزیشکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە وەرزشکردن و ڕاهێنانی هەناسەدان پرۆسەی چاکبوونەوەی هەڵامەت خێراتر دەکات، هاوکات ڕێکخستنی کاتەکانی خەوتن یارمەتی زوو چاکبوونەوەی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسەدان و لووت دەکات هەروەها کەمکردنەوەی دەرمان لەنێو ئەو شتانەیە کە یارمەتی کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی هەستیاری و گیرانی لووت دەکەن.