سەردێڕ:

بەهۆی شەپۆلی سەرما و سۆڵە لە چەند پارێزگایەکی ئێران خوێندن راگیرا

AM:09:42:12/02/2025

1136 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو شەپۆلە سەما و سۆڵەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و ئێرانی گرتوەتەوە، لە ٣١ پارێزگا دەوامی قوتابخانەکان راگیرا و تەنها بەشێکی کەمی ناوەندەکانی خوێندن دەوام دەکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، وەزارەتی پەروەردەو فێرکردنی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند، لەو قوتابخانانەی بەهۆی سەرماو دۆخی کەشوهەواوە ده‌وام ڕاگیراوه‌، له‌جێگه‌ى ئه‌وه‌، دەبێت بەشێوەی ئۆنلاین پابەندی خوێندن‌و چالاکییە پەروەردییەکان بن.

ئەمەلەکاتێکدایە، لەکۆی ٣١ پارێزگا تەنها لە حەوت پارێزگا دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ئاساییە و ئەوانیتر دەوام ناکەن.

بەپێی زانیارییەکانی کەش و هەوا  لەئەمڕۆ چوارشەممەوە، شەپۆلێکی بەفرو باران ڕۆژهەڵاتی کوردستان، باکورو ناوەڕاستی ئێران دەگرێتەوە.













گەلەری