سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ دابەزی

AM:08:18:12/02/2025

1472 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ نزمبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٨٨٥ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٣٣ دۆلار و ٦٠ سەنت نزمبووەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، لەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوەیە و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

هاوکات، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە،دۆناڵد ترەمپ، دووشەممەی رابردوو پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.

هەرچەندە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ پاڵپشتیکردنە لە بەرهەمی ناوخۆ، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە سەپاندنی پێناسی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە، بێ وەڵام نامێنێتەوە لەلایەن هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٢٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٠٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٣٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٩٥ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٠٩ هەزار دینارە.













گەلەری