AM:12:01:12/02/2025
6204 جار خوێندراوەتەوە
نان بە بەرهەمێکی خۆراکی تەندروست دادەنرێت چونکە سەرچاوەیەکی گرنگی وزەیە لە کاربۆهیدراتی ئاڵۆز و ریشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان، بەڵام ئایا دەکرێت رۆژانە بیخۆیت؟
ئۆکسانا میخالێڤ پسپۆڕی خۆراک ئاماژە بەوە دەکات کە نان جۆری جیاواز هەیە وەک نانی گەنم، نانی جۆ، نانی گەنمەشامی.
نان جگە لە ڕیشاڵی خۆراکی و ڤیتامین و کانزاکان نیشاستەی تێدایە کە سەرچاوەی وزەی جەستەیە، هەروەها پرۆتینی تێدایە لەوانە گلوتین ، ئەو پسپۆڕە ئاماژە بەوە دەکات کە دەتوانرێت شەکر و هەنگوین و پەنیر بخرێتە ناو نانەوە، هەموو ئەمانەش دەگەڕێنرێنەوە بۆ کاربۆهیدراتی سادە ئەمەش سوودەکانی نانەکە کەمدەکاتەوە، لەم دواییانەدا چەوری بۆ ناو نان زیاد کراوە و ئەمەش ڕێژەی کالۆری زیاد دەکات.
بە وتەی ئەو، واباشە ڕۆژانە ١٠٠ گرام نانی گەنم یان ١٥٠ گرام نانی جۆ بخورێت، واتە دەتوانرێت ڕۆژانە نان بخورێت بەڵام بە رێژەیکی مامناوەند و جۆرێکی تەندروست هەڵبژێریت لەگەڵ ئەوەشدا باشتر وایە ڕۆژانە خۆت لە خواردنی نانی سپی بەدوور بگرێت چونکە باس لەوە کراوە کە نانی سپی ڕێژەیەکی بەرزی ئاردی سپی تێدایە کە دەوڵەمەندە بە نیشاستەی پاڵاوتە، کە بە خێرایی لە جەستەدا هەرس دەبێت و دەگۆڕێت بۆ شەکر، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەکر لە خوێندا.
نانی سپی دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدراتی پاڵاوتە کە بە خێرایی لە خوێندا هەڵدەمژرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی توندی شەکری خوێن، هەروەها کێشە بۆ جەستە دروست دەکات، بەتایبەت بۆ تووشبووانی شەکرە یان ئەوانەی بەدەست بەرگری ئەنسۆلینەوە دەناڵێنن.
ئەو پسپۆرە پێشنیاری هەڵبژاردنی ئەو نانانە دەکات کە لە دانەوێڵەی تەواو دروستکراون وەک جێگرەوەیەکی تەندروست بۆ نانی سپی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا و خاوکردنەوەی پرۆسەی هەرسکردن.