PM:08:42:11/02/2025
1740 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر حەماس تاکو رۆژی شەممە بارمتەکان ئازاد نەکات شەڕ دەستپیدەکەینەوە و ئاگربەست دەشکێنین.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بینیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، نیوەڕۆی رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو دوا دەرفەت دەبێت بۆ حەماس تا بارمتەکان ئازاد بکات، ئەگەر نا ئاگربەست دەشکێنن و سوپای وڵاتەکەی دەگەڕێنێتەوە غەززە و حەماس لەناو دەبات.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
تا بارمتەکان
بەپێی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەستەکە ئازاد نەکرێن، ئەوا ناچنە قۆناغی دووەمی
ئاگربەستەکەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی رابردوو حەماس ئاماژەی بەوەکردبوو نیازیان وایە ئازادکردنی بارمتەکان لە رۆژی شەممەی داهاتوو دوابخەن بە هۆکاری ئەوەی ئیسرائیل باپەند نەبووە بە جێبەجێکردنی چەند خاڵێکی ناو رێککەوتنی ئاگربەست.