تیمۆسی لە دوای بیستنی یەکەم هەواڵی چاندنەوەی گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ سەرکەوتوو بووە بڕیاری دا کە لە دەست ئەو نەخۆشییە دەربازی ببێت و ببێتە دووەم کەس لە جیهاندا کە چاندنی گورچیلەی بەرزای بۆ دەکرێت
هەر بۆیە تیمۆسی بە هیوایەکی زۆرەوە بڕیار و وتەی پزیشکەکانی وەرگرت و بڕیاری نەشتەرگەرییەکەی دا
لە کۆتایدا تیمۆسی لە ٢٥ی مانگی یەکدا دەست بە ڕێکارەکانی وەرگرتنی لە نەخۆشخانەی گشتیی پەیمانگای ماساچوستس کرا و لە ماوەی دوو کاتژمێر و نیودا تەواوی نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەکە بە سەرکەوتووی بۆ تیمۆسی ئەنجام دراوە ، لە دوای یەک هەفتە توانی بە وتەندروستییەکی باشەوەوە نەخۆشخانەکە بەجێبهێڵێت
هەروەها پزیشکەکان ئەوەیشیان پشتڕاستکردووەتەوە کە نەشتەرگەرییەکە بە ئاسانی و بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچووە و لە دوای تێپەڕبوونی ١٠ خولەک بەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەدا، گورچیلەکە دەستی بە کار کردووەتەوە و دەتوانێت میز بەرهەم بهێنێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کەلە ماوەی ڕابردوودا "تۆوانا لۆنی" تەمەن ٥٣ ساڵ ، لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ هەمان نەشتەرگەری لە ماوەی ٧ دا بۆ ئەجام درا و تۆوانا توانی بەسەرکەوتووی لە نەشتەرگەرییەکە ڕزگاری ببێت