سەردێڕ:

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە گواتیمالا ٥٥ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:12:04:11/02/2025

1276 جار خوێندراوەتەوە

لە گواتیمالا، پاسێک بە ٧٠ سەرنشینەوە وەرگەڕا و بەهۆیەوە ٥٥ گیانیان لەدەستدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، پاسێک بە ٧٠ سەرنشینەوە لە دەروازەی باکوری گواتیمالا لە سەر پردێک کەوتووەتە خوارەوەو بە هۆیەوە ٥٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

تیمەکانی فریاکەوتی خێرای ناوچەکە دەڵین توانیویانە ٨ بریندار رزگاربکەن و بەردەوامن لە گەڕان بە دوای سەرنشینانی دیکەی ناو پاسەکەدا.

پاسەکە بە درێژایی ٣٥م کەوتە ناو چەمێکی ئاوەڕۆ، بەشێکی پاسەکە ژێرئاوکەوتووە.

بێرناردۆ ئارێڤالۆ سەرۆکی گواتیمالا، سێ رۆژ ماتەمینی نیشتمانی راگەیاند و سوپا و دەزگای کارەساتەکانی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردن لە هەوڵەکانی وەڵامدانەوەی وڵاتەکەی جێگیر کرد.













گەلەری