AM:11:37:11/02/2025 
        
      6516 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هاوکارییەکانی میسرو ئوردن دەوەستێنێت ئەگەر ئاوارەکانی غەززە وەرنەگرن. میسریش بڕیارەکەی رەتکردووەتەوە و گروپە چەکدارەکانی غەززەش دەڵێن، ئەگەر ناچار بن، بەچەک وەڵامی ئەو بڕیارەی ترەمپ دەدەنەوە.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا ئاوارەکانی غەززە بنێرێتە میسر و ئوردن و نەگەڕێنەوە بۆ خاکی خۆیان، حەماس رایگەیاند، بە چەک وەڵامی ئەم بڕیارەی ترەمپ دەدەنەوە و پارێزگاری لە خاکی خۆیاان دەکەن.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
هاوکات، بەدرعەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر
رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپیان ئاگادار کردووەتەوە کە وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی
فەڵەستینییەکان دەکەن و پلانی ترەمپ رەتدەکەنەوە بۆ دوبارە ئاوارەکردنیان و کۆنترۆڵکردنی
غەززە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە.
لەبەرامبەریشدا، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، ئەگەر
میسر و ئوردن ئاوارەکانی غەززە وەرنەگرن، ئەوا سەرجەم هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ
ئەو دوو وڵاتە رادەگرێت.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             