AM:08:25:11/02/2025
1020 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ کەمێک بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٩٣ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٢ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و پێنج سەنت بەرزبووەوە هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.
هاوکات، دابەزینی نرخی نەوت دوای دەستبەکار بوونی
دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دێت کە لە دوای دەستبەکار بوونی رۆژ بە رۆژ نرخی
نەوت رووی لە دابەزینە.
ترامپ هەفتەی
رابردوو سەپاندنی باجی٪٢٥ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ٪١٠ی لەسەر
نەوتی خاوی کەنەدا دواخست، تا ١ی ئادار، کە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەکات.