PM:05:13:10/02/2025
1832 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی راگوزەری سوریا رایگهیاند، دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد و هەڵوەشاندنەوەی سوپا و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان، هەزاران خۆبەخش پەیوەندیان بە سوپای نوێی سوریاوە كردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥، ئەحمەد شهرع سەرۆکی راگوزەری سوریا لهمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەلیستەر کامپێل، وتەبێژی پێشووی سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو دامەزراندنی ناچاری سەربازی نەسەپاندوە، بەڵکو بە سهربازهكان به شێوەیەکی خۆبەخشانە هەڵیانبژاردوە و هەزاران کەس پەیوەندییان بە سوپای نوێی سوریاوە کردوە.
ئاماژهی بهوهشكرد،
ژمارەیەکی زۆر گەنج لە سوریا هەڵاتوون بۆ ئەوەی خۆیان لە سهربازی زۆرەملێ دەرباز
بکەن کە لەلایەن رژێمی پێشوەوە سهپێنرابوو، ئەوەش گەورەترین نیگەرانی بۆ سورییەکان
دروستكردوه، دوای سەرهەڵدانی ململانێکان لە ساڵی ٢٠١١ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی
زیاتر لە نیو ملیۆن کەس.
لە ٢٩ی مانگی
رابردوودا، دوای دەستبەکاربونی ئهحمهد شهرع وەک سەرۆکی راگوزەر، ئیدارەی نوێ، کۆمەڵێک
بڕیاری دەرکرد کە بریتی بوون لە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم کوتلە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن،
جگە لە سوپا و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان.
لە دوای دەستبەکاربونی
دەسەڵات، ئیدارەی نوێی سوریا دەیان ناوەندی کردووهتەوە بۆ رێکخستنی پێگەی سەربازانی
پێشوو دوای ئەوەی لە خزمەت دورخراونەتەوە.