سەردێڕ:

سودانی پیرۆزبای خۆی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری لوبنان و گەلەکەی کرد

PM:04:57:10/02/2025

1380 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە بۆنەی تەواوبوونی پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان، پیرۆزبایی لە سەرۆکی کۆماری لوبنان و سەرۆکوەزیرانی لوبنان کرد.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٥، وتەبێژی حکومەتی عێراق، باسم عەوادی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "بە پشتڕاستکردنەوەی پەیوەندییەکانی برایەتی و پەیوەندییە جیاجیاکانی نێوان عێراق و لوبنان، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی ئاراستەی جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری لوبنان و نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان کرد.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "بەناوی عێراق و حکومەت و گەلەوە، بەبۆنەی تەواوبوونی پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان، بەو هیوایەم ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی سەقامگیری و ئاسایش بۆ لوبنان.

وتیشی، " هیوادارم حکومەتی نوێی لوبنان دەروازەیەکی متمانەپێکراو بێت بۆ گەیشتن بە خواستەکانی گەلی لوبنان بۆ خۆشگوزەرانی و ژیانێکی شایستە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە، "پاڵپشتی بەردەوامی عێراق بۆ برایانی لوبنان و دابینکردنی هەموو شتێک کە بتوانێت هێزی ئەم وڵاتە ئازیزە بەرز بکاتەوە و خۆڕاگرییەکەی لە بەرامبەر تەحەددیاتەکاندا، هەروەها ئاوەدانکردنەوە و خۆشگوزەرانی وەک هەمیشە لە لوبناندا هەیە، بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە سەرەکییە لە ناوچەکەدا بەشداری بکات لە پاڵپشتیکردنی گەشەپێدان و چەسپاندنی یەکگرتنی ئابووری و کولتووری نێوانمان".













گەلەری