سەردێڕ:

حەماس لەبارەی خاوەندارێتی غەززە وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

PM:02:09:10/02/2025

1936 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ، لەوەڵامی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، غەززە موڵکێک نییە کە بتوانرێت بکڕدرێت و بفرۆشرێت، ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ وتی ئامادەیە خاوەندارێتی غەززە بکات.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، عیزەت ڕەشق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، لەراگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە، فەڵەستینییەکان هەموو ئەو پلانانە هەڵدەوەشێننەوە کە مەبەستیان ئاوارەکردنیانە.

ئاماژەی بەوەش داوە ،غەززە موڵکێک نییە کە بتوانرێت بکڕدرێت و بفرۆشرێت، بەڵکو بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین.

ئەمەش دوای ئەوە هات ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پابەندە بە خاوەنداریەتیی غەززە و وەرگرتنی پەنابەرانی فەڵەستین  و مافی پەنابەرێتی بە هاوڵاتییانی فەلەستینی دەدات لەئەمریکادا.













گەلەری