سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا چەند دابەزی؟

PM:01:54:10/02/2025

17232 جار خوێندراوەتەوە

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەراورد بە رۆژانی رابردوودا زیاتر لە ٣٠٠ دینار دابەزی.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی شوباتـی ٢٠٢٥، لەکاتى کردنەوەى بازارەکاندا، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە کەمتر لە ١٥٠ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا لەکاتێکدا، دوێنێ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات، لە ئێستاشدا نرخی ١٠٠ دۆلار گەیشتووەتەوە ١٥٠ هەزار دینار و بەو نرخە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند مانگێکە نرخى دۆلار ناجێگیرە و تا ئێستا چەند جارێک نرخی ١٠٠ دۆلار بۆ خوار ١٥٠ هەزار دینار دابەزیوە و پاشان بەرزبووەتەوە.


نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی کوردستان:

نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

١٠٠ دۆلار = ١٥٠ هەزار و ٢٥٠ دینار

نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار

١٠٠ یۆرۆ = ١٥٣ هەزار دینار

نرخی پاوەن بەرامبەر دینار

١٠٠ پاوەن = ١٨٣ هەزار دینار

نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دینار

هەزار کرۆن = ١١٤ هەزار و ٥٠٠ دینار

نرخی تمن بەرامبەر دینار

یەک ملیۆن تمەن = ١٨ هەزار و ٥٠٠ دینار

نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار

١٠٠ دۆلار = ٨ ملیۆن و ١٠٠ هەزار

نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار

 ١٠٠ دۆلار = ٣ هەزار و ٥٥٠ لیرە













گەلەری