AM:08:48:10/02/2025
1008 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو ٥٣ سەنت بەرزبووەوە ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی شوباتی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧١ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نزیکەی ٤٨ سەنت بەوزبووەوە.
هاوکات، بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دواى ئەوەهات کە چین خواستى لەسەر نەوت
بەرێژەیەکى بەرچاو زیادى کردووە لە بازاڕەکانى جیهاندا و رێکخراوی ئۆپیکیش رەتیکردەوە
بەرهەمهێنانى نەوت زیاد بکات.