PM:11:21:09/02/2025
5200 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل بە تەواوەتی لە ڕێڕەوی نێتزاریم لە ناوەراستى کەرتی غەززە کشاوەتەوە و سەرۆکی ئیسرائیلیش دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکی میسر و شازادەی جێنیشینی سعودیە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پلانەکەی دەربارەی غەززە.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری گروپە چەکدارەکانى غەزەوە بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل بەتەواوەتی لە رێڕەوی نێتزاریم کشاوەتەوە و تانکەکانیان کشاندووەتەوە رێڕەوەکە، کە بۆ جیاکردنەوەی باکوور لە تەواوی کەرتى غەزە کێشرابوو، چۆڵکرا و خەڵک هاتووچۆ دەکەن، ئەمەش وەک بەشێک لە ڕێکەوتنی ئاگربەستی غەززەوە.
هاوکات، ئیسحاق
هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بۆ تاوتوێکردنی پلانەکەی لەسەر غەززە بڕیارە دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چاوی بکەوێت بە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر و محەمەد بن
سەلمان، شازادەی جێنیشینی سعودیە.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
پێشتر وەزیرى دەرەوەى میسر رایگەیاند، ١١ وڵاتى عەرەبی پلانەکەى ترەمپیان بۆ
راگواستنى دانیشتوانى غەزە رەتکردووەتەوە، لە نوێترین هەڵوێستیشدا، حکومەتى سعودیە
وەڵامی ناتەنیاهۆی دایەوە و رایگەیاند، فەلەستینییەکان مافی خۆیانە لەسەر خاکی خۆیان
بمێننەوە و نابێت ئاوارەی وڵاتان بکرێن.