PM:10:28:09/02/2025
1788 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ سەرۆکی رووسیا گفتوگۆی کردووە سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا و رووسیا، ئەمەش یەکەم گفتوگۆیە کە بە فەرمی دانپێدانراوە لەنێوان سەرۆکی رووسیای ئێستا و سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی شوباتی ٢٠٢٥، رۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە بەڵێنی داوە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت بەڵام هێشتا راینەگەیاندووە کە چۆن ئەو کارە دەکات، هەفتەی رابردوو رایگەیاندبوو، ئەمریکا لەگەڵ رووسیا و ئۆکرانیا قسە دەکات سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری نەخستەڕوو.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لە لایەن هێزی ئاسمانی یەکەوە رۆژی هەینی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ بە رۆژنامەی
نیویۆرک پۆستی راگەیاند کە "باشترە نەڵێت" چەند جار لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین
قسەیان کردووە. هەروەها ئاشکرای نەکردووە کەی دوایین گفتوگۆ ئەنجامدراوە.
ترەمپ وتی: ئەو (پوتین) دەیەوێت ببینێت خەڵک واز لە مردن بێنن.
هاوکات، دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین رایگەیاند، "زۆر
پەیوەندی جیاواز سەرهەڵدەدەن".
پێسکۆڤ کاتێک لەلایەن تاسەوە داوای لێکرا لێدوان بدات، وتی "من
بە شێوەیەکی شەخسیی رەنگە شتێک نەزانم، بێ ئاگا بم لە شتێک". "بۆیە لەم
حاڵەتەدا نە دەتوانم پشتڕاستی بکەمەوە و نە ئینکاری بکەم".