PM:03:39:09/02/2025
2040 جار خوێندراوەتەوە
ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیەوە لەگەڵ سەرۆکی رووسیا قسەی کردووەو گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە ئۆکرانیا.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، رۆژنامەی نیورۆک پۆست بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا هاوڕابوون لەسەر کۆتاییهاتنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ وتوویەتی هەمیشە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ پوتین هەبووە و پلانێکی تۆکمەی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئوکرانیا هەیە و هیوادارە هەرچی زووە کۆتایی بەم جەنگە بهێنێت.
ئەوە لەکاتێکدایە، ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی نێوانیان بە یەکەم گفتوگۆی راستەوخۆی نێوانترەمپ و پوتین دادەنرێت لە دوای بوونەوەی ترەمپ بە سەرۆکی ئەمریکا.