سەردێڕ:

سعودیە: ئیدانەی وتەکانی ناتەنیاهۆ دەکەین و نابێت فەڵەستینییەکان ئاوارەی وڵاتان بکرێن

AM:10:43:09/02/2025

2172 جار خوێندراوەتەوە

سعودیە وەڵامی ناتەنیاهۆی دایەوە و رایگەیاند، فەڵەستینییەکان مافی خۆیانە لەسەر خاکی خۆیان بمێننەوە و نابێت ئاوارەی وڵاتان بکرێن، دەشڵێت ناتەنیاهۆ بەو وتانەی دەیەوێت تاوانکارییەکانی ئیسرائیل بشارێتەوە لە غەززە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی ناتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی رایگەیاند، با سعودیە لەسەر خاکەکەی وڵاتێک بۆ فەڵەستینییەکان دروست بکات، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە وەڵامی ناتەنیاهۆی دایەوە و رایگەیاند، بە توندی وتەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رەتدەکەینەوە و نابێت فەڵەستینییەکان ئاوارەی خاکی وڵاتانی تر ببن.

باسی لەوەشکرد، ناتەنیاهۆ بەو وتانەی دەیەوێت تاوانکارییەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەززە و هاوڵاتیانی فەڵەستین بشارێتەوە، وتیشی، فەڵەستین خاکی فەڵەستینییەکانە و نابێت هاوڵاتیانی ئاوارەی وڵاتانی تر ببن.













گەلەری