PM:07:55:08/02/2025 
        
      6000 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       ئەم هەواڵە بۆ دایکان و باوکانە، رێگەبدەن با منداڵەکان لەناو خۆڵ و قوڕدا یاریبکەن، نوێترین توێژینەوە سەلماندوویەتی یاریکردنی منداڵان لەناو قوڕ و خۆڵدا دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری منداڵ و هەروەها کرانەوەی مێشکیان خێراتر دەکات.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمرۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە کە لەسەر ژینگەی منداڵ ئەنجامدراوە دەڵێت، یاریکردنی منداڵان لەناو خۆڵ و قوڕدا سیستەمی بەرگری لەشی منداڵەکە و هەروەها توانای مێشکیشیان بەهێزتردەکات.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
توێژینەوەکە باسی لەوەشکردووە، کە پێکهاتەی خۆڵ کۆمەڵێک بەکتریای تێدایە کە
سوود بەخشە بۆ منداڵان و دەبێتە هۆی دڵخۆشکردنیان و کرانەوەی مێشکیان خێراتر دەکات،
هەروەها دەشڵێت ئەو منداڵانەی کە لە ژینگەیەکی پاک و خاوێندا پەروەردە دەبن ئەگەری
توشبوونیان بە هەستیاری و تەنگەنەفەسی زیاترە.
  
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             