سەردێڕ:

سەرۆکی لوبنان بڕیاری پێکهێنانی حکومەتی بە سەرۆکایەتی نەواف سەلام واژۆ کرد

PM:05:21:08/02/2025

1268 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری لوبنان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی راسپێردراودا بڕیارێکی واژۆکرد کە حکومەتێکی ٢٤ وەزیری پێکبهێنێت.


ئەمڕۆ شەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢٥، جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان، فەرمانێکی قبوڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەی نەجیب میکاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان واژۆ کرد. هاوکات، بڕیارێکی نەواف سەلام، راسپێردراوی سەرۆکوەزیرانی لوبنان بۆ پێکهێنانی حکومەت، واژۆکرد.

سکای نیوز عەرەبی بڵاویکردەوە، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان بانگهێشتی کۆشکی سەرۆکایەتی لوبنان کراوە، ئەمەش رێکارێکی پرۆتۆکۆڵە پێش راگەیاندنی حکومەتی نوێی لوبنان.

نەواف سەلام زیاتر لە سێ هەفتە لەمەوبەر ئەرکی پێکهێنانی حکومەتێکی پێ سپێردرا کە تێیدا پۆستە باڵاکان بەزۆری بەسەر مەزهەبەکانی لوبناندا دابەش دەکرێن لەژێر سیستمی دابەشکردنی دەسەڵاتدا.

رۆژی چوارشەممە سەرۆک کۆماری لوبنان خوازیاری پێویستی دوورکەوتنەوە لە ناکۆکی و سیاسەتی بەرژەوەندی تەسک و کێبڕکێی بەدەستهێنانی پشکەکان بوو، بە ئاماژەدان بەوەی کە هەموو وەزارەتەکان سەر بە لوبنانن.













گەلەری

‌بەپەلە