سەردێڕ:

حەماس سێ بارمتەی دیکەی ئیسرائیلیان ئازاد کرد

PM:01:20:08/02/2025

1928 جار خوێندراوەتەوە

گروپە چەکدارەکانی فەلەستین، سێ بارمتەی ئیسرائیلییان ئازاد کرد و لە بەرامبەردا ئیسرائیل ١٨٣ زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات.


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەناڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، گروپە چەکدارەکانی فەلەستین لە کەرتى غەزە لەناو ئاپۆرای خەڵکدا سێ بارمتەی ئیسرائیلیان رادەستی رێکخراوی خاچى سووری نێودەوڵەتى کرد و ئەوانیش رادەستى لایەنى ئیسرئیلی دەکەنەوە.

گروپی حەماسیش سەبارەت بە ئاڵوگۆڕەکە رایگەیاند، بڕیارە ئیسرائیل ١٨٣ بەندکراوی فەلەستینی ئازاد بکات کە ١٨ کەسیان سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێندراوە، ٥٤ زیندانی بە سزای درێژخایەن و ١١١ زیندانی خەڵکی کەرتی غەززە کە دوای هێرشەکەی ٧ـی تشرینی یەکەم لە ساڵی  ٢٠٢٣ دەستبەسەر کراون.














گەلەری