AM:09:58:08/02/2025
1924 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی سوریا رایانگەیاند، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی سنووری سوریا و گروپە چەکدارەکانى سەر بە حیزبوڵای لوبنان روویدا.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢٥، میدیا ناوخۆییەکانی سوریا بلاویان کردەوە، وەزارەتی بەرگریی سوریا هێزی سەربازیی گەورەی رەوانەی سنووری سوریا و لوبنان کرد و ئەمەش لە دوای ئەوەی دێت شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سەر سنوری سوریا و کۆمەڵێک داواکراو روویداوە کە حیزبوڵای لوبنانی پاڵپشتیان لێ دەکات.
هاوکات، جۆزێف عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد
شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا ئەنجامدا و لەو پەیوەندییەدا رێککەوتوون لەسەر هەماهەنگی
بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێگریکردن لە بەئامانجکردنی خەڵکی
مەدەنی.