سەردێڕ:

لەبەرامبەر ئازادکردنی سێ بارمتەی ئسرائیل ١٨٣ زیندانی فەڵەستینی ئازاد دەکرێت

PM:10:09:07/02/2025

1592 جار خوێندراوەتەوە

گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین رایانگەیاند، سبەینێ سێ بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکەن و لە بەرامبەردا ئیسرائیل ١٨٣ زیندانی فەڵەستینی ئازاد دەکات.


ئەمڕۆ ٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، گروپە چەکدارەکانی فەڵەستین ناوی سێ بارمتەی ئیسرائیلیان بلاوکردەوەو رایانگەیاند، سبەینێ بەپێی ئاگربەستی غەززە ئەو سێ بارمتە ئیسرائیلیە ئازاد دەکەن.

هاوکات ئەو گروپە ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارە ئیسرائیل ١٨٣ بەندکراوی فەڵەستینی ئازاد بکات کە ١٨ کەسیان سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە، ٥٤ زیندانی بە سزای درێژخایەن و ١١١ زیندانی خەڵکی کەرتی غەززە کە دوای هێرشەکەی ٧ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستبەسەر کراون.

هاوکات لەلایەکی دیکەشەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پەلەیان نییە لە جێبەجێکردنی پێشنیازەکەی بۆ کۆنترۆڵکردنی کەرتی غەززە لەلایەن ئەمریکاوە و راگواستنی دانیشتووانەکەی، ئەوەش دواى ئەوەى پێشنیازەکەى ترەمپ نارەزایی فەڵەستینیەکان و وڵاتانى جیهانى لێکەوتەوە.













گەلەری

‌بەپەلە