سەردێڕ:

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە ئاسمانی ویلایەتی ئەلاسکا لە ئەمریکا دیارنەماوە

AM:11:51:07/02/2025

1440 جار خوێندراوەتەوە

فرۆکەیەکی نەفەرهەڵگر بە ١٠ سەرنشینەوە لە ئاسمانی ویلایەتی ئەلاسکا دیارنەماوە، بەرپرسانی ویلایەتەکەش گوماندەکەن بەهۆی خراپی کەشوهەوا فڕۆکەکە کەوتبێتە خوارەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان کردەوە، لە ئێوارەی دوێنێوە فڕۆکەیەکی نەفرهەڵگری جۆری سیسنا سەر بە هێڵی ئاسمانی بێرینگ، لە ئاسمانی ویلایەتی ئەلاسکا پەیوەندی پچڕاوە و دیارنەماوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، فڕۆکەکە نۆ سەرنشین و فرۆکەوانێکی تێدابووەوە و لە ئێستادا تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی گەڕانن بۆ فرۆکەکە.

باسیان لەوەش کردووە، بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە، کاری تیمەکانی فریاگوزاری بۆ گەڕان بەشوێن فڕۆکە ونبووەکەدا قورس بووە.

 













گەلەری

‌بەپەلە