سەردێڕ:

نزیکەی ٢٩ تەرمی کۆچبەران دۆزرانەوە

AM:09:49:07/02/2025

1664 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی لیبیا و مانگی سووری لیبیا رایانگەیاند، لانیکەم تەرمی ٢٩ کۆچبەریان لە دوو شوێنی باشووری لیبیا دۆزیوەتەوە.


ئەمرۆ هەینی ٧ـی شوباتـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی لیبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ١٩ تەرم لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە کێڵگەیەکی ناوچەی ئەجخارە لە نزیک شاری بەنغازی دۆزراونەتەوە و تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ بەشی بزیشکی دادوەری، بەپێی زانیارییەکانیان پەیوەندی بە چالاکی قاچاخچێتیەوە هەیە.

لەلایەکی دیکەوە، مانگی سووری لیبیا درەنگانی شەوی رابردوو رایگەیاند، پێشتر بەلەمی تیمێکیان تەرمی دە کۆچبەریان دەرهێناوەتەوە بەندەری دیلا لە نزیک شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، وڵاتی لیبیا بووەتە رێڕەوێکی ترانزێت بۆ ئەو کۆچبەرانەی لە ململانێ و هەژاری هەڵدێن بۆ ئەوروپا لە سەرانسەری دەریای ناوەڕاست.













گەلەری

‌بەپەلە