سەردێڕ:

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:08:34:07/02/2025

13600 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٨٦٦ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٧ـی شوباتی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، لەم هەفتەیەدا نرخی زێڕ بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوەیە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لەمساڵدا.

هاوکات، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەرزبووەوە نرخی زێڕی عەیارەر ١٨ بە ٥١٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥١٦ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٠١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٢٩ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٨٧ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٠١ هەزار دینارە














گەلەری