PM:11:31:05/02/2025 
        
      5848 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی راگواستنى دانیشتوانى غەزە هۆشداریدا و رایگەیاند، کارێکی لەو شێوەیە پاکتاوی نەتەوەییە و نابێت ئەنجامبدرێت.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمرۆ چوارشەممە پێنجـی شوباتـی ٢٠٢٥، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی گرتنە دەستی غەززە لە لایەن ئەمریکاوە رایگەیاند، پێشنیازەکەی ترەمپ بۆ راگواستنى خەڵکی غەززە پاکتاوی نەتەوەییە و نابێت خەڵکی غەززە رابگوێزرێن و لە شوێنی دیکە نیشتەجێ بکرێن.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ئاماژەی بەوەش کرد، نابێت کێشەکە خراپتر بکرێن
و بەڵکو زۆر گرنگە هەموو لایەک رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرن و خۆیان لە هەر
پاکتاوێکی نەژادی و نەتەوەیی بەدوور بگرن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
رایگەیاند، لە ئێستادا غەززە بووەتە وێرانە، بۆیە دەیانەوێت خاکی غەززە بگرنە دەست
و دانیشتوانەکەی لە وڵاتانی تردا نیشتەجێ بکەن.
		
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             