سەرۆکی پەرلەمانی ئەمەریکا رایگەیاند، کۆمارییەکان پشتگیری پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ دەکەن بۆ ئەوەی غەززە بووەتە وێرانە و ئەمریکا دەیەوێت خاکی غەززە بگرنە دەست.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، مایک جۆنسن، سەرۆکی پەرلەمانی ئەمریکا ئەمەریکا رایگەیاند، پێشوازی لە پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمهریكا بۆ نیشتەجێکردنی فەڵەستینییەکان لە شوێنەکانی دیکە و گرتنەدەستی غەززە دەکەن.
وتیشی، ئەندامە کۆمارییەکانی پەرلەمانی ئەمەریکا پشتگیریی دەستپێشخەرییەکەی
دۆناڵد ترەمپ دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
کۆ دەبێتەوە و پرسی غەززە تاوتوێ دەکەن.
ئەمەش دوای ئەوەهات، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە ئێستادا
غەززە بووەتە وێرانە، بۆیە دەیانەوێت خاکی غەززە بگرنە دەست.