سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، کۆنترۆڵی کەرتی غەززە دەکەین، دەشڵێت دیدارەکەی لەگەڵ ناتانیاهۆ تیشکی خستۆتە سەر چۆنیەتی نەهێشتنی حەماس لە کەرتی غەززە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا کۆنترۆڵی کەرتی غەززە دەکات، شوێنەکە یەکسان دەکەین و گەشەسەندنی ئابووری دروست دەکەین.
بەڵێنیدا کار
لەسەر "رەخساندنی هەلی کار و شوێنی نیشتەجێبوون بۆ دانیشتوانی ناوچەکە بکات،
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە میسر و ئوردن وڵاتی دیکەش هەن کە دانیشتوانی غەززە
قبوڵ دەکەن". وتیشی، کە دەکرێت فەلەستینییەکان لە پێنج یان شەش وڵاتی دیکە وەربگیرێن.
هەروەها
ئاماژەی بەوەش کرد کە دیدارەکەی لەگەڵ ناتانیاهۆ تیشکی خستۆتە سەر چۆنیەتی نەهێشتنی
حەماس لە کەرتی غەززە.
باسی
لەوەشکرد، پێشبینی دەکات وڵاتانی زیاتری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بچنە پاڵ رێککەوتنەکانی
ئەبراهام، ئاماژەی بەوەشکرد: "من ئیسرائیلم خۆشدەوێت و بەم نزیکانە سەردانی دەکەم،
بەو پێیەی سەردانی کەرتی غەززە و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەم".