PM:08:23:04/02/2025
11928 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی سوید رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی چەکداریەوە بۆ سەر قوتابخانەیەک لە ئۆریبرۆ نزیکەی ١٠ کەس کوژراون. دەشڵێت، چاکدارەکە لە دوای رووداوەکە خۆی کوشتووە.
ئەمرۆ سێشەممە ٤ـی شوباتـی ٢٠٢٥، رۆبەرت ئید فۆرێست، وتەبێژی پۆلیسی سوید رایگەیاند، چەکدارێک هێرشی کردووەتە سەر قوتابخانەیەک لە شاری ئۆریبرۆ و بەهۆی هێرشەکەوە نزیکەی ١٠ کەس کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن، هێرشبەرەکە تەمەنی
٣٥ ساڵ بووە و لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی پۆلیس، تەقەی لەخۆی کردووە و خۆی کوشتووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە ناو کوژراوەکاندا مامۆستا و قوتابی و تەنانەت
کارمەندێکی پۆلیسیشی تێدایە.