سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

AM:08:20:04/02/2025

852 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ دۆلارێک و ٦٨ سەنت دابەزی.


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی شوباتی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧١ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار و پێنج سەنت دابەزی هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.

هاوکات، دابەزینی نرخی نەوت دوای دەستبەکار بوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا دێت کە لە دوای دەستبەکار بوونی رۆژ بە رۆژ نرخی نەوت رووی لە دابەزینە.













گەلەری