PM:12:04:03/02/2025
2284 جار خوێندراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجی گومرگ بخاتە سەر هاوردەى یەکێتی ئەوروپا بۆ وڵاتەکەی هەروەک چۆن باجی بەسەر مەکسیک و کەنەداو چین دا سەپاند، وتیشی دوور نیە باج بەسەر بەریتانیاش بسەپێنن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیاریداوە باجی گومرگی بەسەر کەلوپەلی هاوردە لە وڵاتانى یەکێتی ئەوروپاوە بسەپێنێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر وتەبێژی یەکێتی
ئەوروپا رایگەیاندبوو، کە یەکێتیەکە بە توندی وەڵامی هەر باجێکی نادادپەروەر دەداتەوە، وتیشی باجی گومرگی تێکچونی ئابووری ناپێویست دروست دەکات و زیان بە هەموو جیهان
دەگەیەنێت.
هاوکات، ترەمپ سەپاندنی باج بەسەر کاڵاکانی
بەڕیتانیاش بەدوور نازانێت و دەڵێت " ووڵاتەکە لە سنوور دەرچووە"، بەڵام دەتوانێت
لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دانوستان لەسەر ئەو بابەتە بکات.
ئەمەش دوای ئەوە دێت لە رۆژانی رابردوودا
ترەمپ باجی گومرگی خستە سەر کاڵاکانی مەکسیک و چین و کەنەدا، ئەمەش ناڕەزایی ئەو وڵاتانەی
بەرامبەر ئەو بڕیارەی ترەمپ بەدوای خۆیدا هێنا.