سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

AM:09:26:03/02/2025

1572 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نزیکەی ١٩ دۆلار دابەزی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٧٨٣ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٥، بەهۆی نیگەرانی لە گرژییە بازرگانییەکان لە نێوان ئەمریکا لەگەڵ کەنەدا و مەکسیک لە چەند رۆژی رابردوودا ترسی بازرگانانی زیادکردبوو و بەوهۆیەوە نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزببووەوە و گەیشتبووە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژووی مامەڵەکاندا.

هاوکات، نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم نزیکەی ٨ دۆلار دابەزی، نرخی زێڕی عەیارەر ١٨ بە ٥٠١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٠١ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٨٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦١٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٦٨ هەزار دینارە













گەلەری