سەردێڕ:

نرخی نەوت چەند زیادی کرد؟

AM:08:22:03/02/2025

1240 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٧٢ سەنت بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٣ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک و ٣٩ سەنت بەرزبووەوە.

ئەوەش لەکاتێكدایە، بەهۆی بەرزبوونەوەى نرخى نەوت  بڕیارە ئەمرۆ وڵاتانى ئۆپێک پڵەس کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنى داواکاری سەرۆکى ئەمریکا بۆ دابەزاندنى نرخى نەوت، کە چاوەروان ناکرێت گۆرانکاریی بەسەر بڕی بەرهەمهێنانى نەوتدا بکەن.













گەلەری