پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، کەسێکیان لە شاری مانچستەر دەستگیرکردووە بە تۆمەتی سوتاندنی کۆپیەکی قورئان.
ئەمرۆ یەکشەممە ٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، رۆژنامەی دەیڵی مەیڵی بەریتانیا بڵاویکردەوە، پۆلیسی بەریتانیا بە تۆمەتی سووتاندنی کۆپیەکی قورئان کەسێکیان لە شاری مانچستەر دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەکرد، پۆلیس
ئەو پیاوە تەمەن ٤٧ ساڵەی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی پێشێلکردنی مافی گشتی و بە
مەبەستی رەگەزپەرستی دەستگیرکردووە.
لەسەر رووداوەکە
ستیڤانی پارکەر، جێگری سەرۆکی پۆلیسی مانچستەر رایگەیاند، "ئەم جۆرەکارانە دەبنە
هۆی نیگەرانی لە هەندێک لە کۆمەڵگە هەمەچەشنەکانماندا ئاگاداری بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی
راستەوخۆین و رێوشوێنی گونجاو دەگرینەبەر لەم جۆرە حاڵەتانەدا."
هاوکات ئەم رووداوە لەدوای
دوو رۆژ لە کوشتنی سەلوان مۆمیکا دێت، کە بەهۆی سوتاندنی قورئانی پیرۆزەوە کوژرا.