AM:08:17:02/02/2025
1224 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ نزمبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٥ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دوو دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٢ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی لە جێگیریدایە.
هاوکات، بەرزبونەوەى نەوت لە چەند رۆژی رابردوودا دواى ئەوەهات کە چین
خواستى لەسەر نەوت بەرێژەیەکى بەرچاو زیادى کردووە لە بازاڕەکانى جیهاندا و رێکخراوی
ئۆپیکیش رەتیکردەوە بەرهەمهێنانى نەوت زیاد بکات.