ئەو کۆمەڵە ئامۆژگارییانەش کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە چالاکی و وەزەیەکی باش ئەمانەن:
			یەکەم: هەر لە کاتی بە خەبەرهاتندا لە جێگەی خەوەکەت وەرە دەرەوە و دووبارە هەوڵی خەوتن مەدەرەوە.
			دووەم: پەردەی ژوورەکەت لابدە بۆ ئەوەی تیشکی رۆژ بێتەژوورەوە.
		سێیەم: هەوڵبدە خواردنی دەوڵەمەند بە ڤتامین دی بخۆیت یان دەرمانی ڤیتامین دی.
		چوارەم: پابەندی رۆتینی وەرزشی بەیانیانت بە بۆ ئەوەی مێشک و ماسولکەکانت دووبارە بکەونەوە چالاکی.
		پێنجەم: پێش چوونە جێگەی خەو بە کاتژمێرێک واز لە بەکارهێنانی شاشە ئەلەکترۆنییەکان بهێنە.