سەردێڕ:

حەماس و ئیسرائیل؛ ١٨٦ بارمتە و زیندانی ئازاد کران

PM:05:56:01/02/2025

1496 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی ئاگربەستی کەرتی غەززە، ئیسرائیل ١٨٣ زیندانی ئازاد کرد، لەبەرامبەر سێ بارمەتی ئیسرائیلی کە رادەستی خاچی سوور کران.


ئەمڕۆ شەممە ١ی شوباتی ٢٠٢٥، سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێشوازی لە سێ بارمتەی ئیسرائیل لە لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوورەوە کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ بارمتەکەی ئیسرائیل کە ئازاد کران ئەوانیش، کیس سیگل لە بەندەری شاری غەززە، یاردن بیباس و گۆفەر کالدیرۆنی فەرەنسی-ئیسرائیلی لە خان یونس لە بەشی باشووری کەرتی غەززە ئازاد کران.

هاوکات، لە بەرامبەردا ئیسرائیل ١٨٣ زیندانیی فەڵەستینی ئازادکرد و گەیشتنەوەی کەرتی غەززە، کە ١١١ کەسیان خەڵکی کەرتی غەززەن لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەر دەستگیرکرابوون.

ئەمەش لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی چوارەمدا دێت کە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە نێوان حەماس و ئیسرائیلدا بەڕێوەدەچێت.













گەلەری