PM:04:34:01/02/2025 
        
      6080 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، بەبڕیاری دۆناڵد ترەمپ لە یەکی ئەم مانگەوە باج دەخرێتەسەر هەناردەی کاڵا و شتومەکەکانی مەکسیک و کەنەدا و چین کە بۆ ئەمریکا هەناردە دەکرێن.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمرۆ شەممە ١ـی شوباتـی ٢٠٢٥، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەهۆی نەپاراستنی سنووری وڵاتەکانیان و کۆنتڕۆڵنەکردنی هاتنی کۆچبەران باجی ٢٥٪ دەخرێتە سەر کاڵا و شتومەکی مەکسیک و کەنەدا کە بۆ ئەمریکا هەناردەی دەکەن.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
ترەمپ وتوشیەتی، باجی ٪١٠ دەسەپێنێت بەسەر کاڵا و شتومەکە چینییەکاندا،
بەتۆمەتی هەناردەکردنی ماددەی فەنتانیەڵ بۆ
ئەمریکا کە وەک ئازار شکێن و ماددەی هۆشبەر بەکار دەهێنرێت.
لەو بارەیەوە شارەزایانی ئابووری ئەمریکاش دەڵێن، ئەو بڕیارەی ترەمپ
کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ئەمریکا بەو پێیەی چین و مەکسیک و کەنەدا بە گەورەترین
هاوبەشە بازرگانییەکانی ئەمریکا هەژمار دەکرێن و ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی
ناجێگیری بازاڕی دارایی و فشار لەسەر کەرتی تایبەت.
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             